١٥ نیسان ٢٠٢٠ - ٠٩:٣٢
داخوازیی نێچیرڤان بارزانی لە کۆمەڵگای جیهانی سەبارەت بە ئەنفال

سەرۆکی هەرێمی کوردستان وتی: داواكارین كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تی ئەنفالی کورد بە جینۆساید بناسێنێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: "له‌ یادی 32 ساڵه‌ی شاڵاوه‌ به‌دناوه‌کانی ئه‌نفالدا، به‌ ڕێز و شکۆوه‌ هه‌مو ئه‌و قوربانییانه‌ به‌بیر ده‌هێنینه‌وه‌، که‌ له‌و تاوانکاری و جینۆسایده‌دا گیانیان به‌خشی و سه‌ری ڕێز و نه‌وازش له‌به‌رده‌م گیانی پاکی ئه‌وان و ته‌واوی شه‌هیدانی کوردستان داده‌نوێنین."

سەرۆکی هەرێمی کوردستان باسی لەوەشکردوە، هه‌ر وه‌ک چۆن دادگای باڵای تاوانه‌کانی عێراق ئه‌نفاله‌کانی به‌ جینۆساید و تاوانی دژی مرۆڤایه‌تی و تاوانی جه‌نگ ناساند "داواکارین کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش ئه‌و تاوانکارییانه‌ به‌ جینۆساید بناسێنێت"

ڕاشیگەیاند کە له‌م پێناودا به‌رده‌وام ده‌بین و هه‌موو هه‌وڵێکمان ده‌خه‌ینه‌ گه‌ڕ، هه‌روه‌ها به‌رده‌وام ده‌بین بۆ دۆزینه‌وه‌ی روفاتی شه‌هیدان و گێڕانه‌وه‌یان بۆ ئامێزی نیشتمان".‌

هه‌ر وه‌ک چۆن دادگای باڵای تاوانه‌کانی عێراق ئه‌نفاله‌کانی به‌ جینۆساید و تاوانی دژی مرۆڤایه‌تی و تاوانی جه‌نگ ناساند، داواکارین کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش ئه‌و تاوانکارییانه‌ به‌ جینۆساید بناسێنێت، له‌م پێناودا به‌رده‌وام ده‌بین و هه‌موو هه‌وڵێکمان ده‌خه‌ینه‌ گه‌ڕ، هه‌روه‌ها به‌رده‌وام ده‌بین بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕوفاتی شه‌هیدان و گێڕانه‌وه‌یان بۆ ئامێزی نیشتمان.‌

له‌م یاده‌دا دروود بۆ گیانی شه‌هیدان که‌ هه‌میشه‌ له‌ یاده‌وه‌ریی گه‌لی کوردستاندا به‌ زیندوویی ده‌مێننه‌وه‌.

............
340